لە ئاکرێ زێڕنگەرێک پارەی چەند هاونیشتمانییەک دەبات

05-08-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دەنگۆی بردنی نیو ملیۆن دۆلاری چەند هاونیشتمانییەک لەلایەن زێڕنگەرێکی ئاکرێوە بڵاوبووەتەوە. پۆلیسی قەزاکە دەڵێت، فەرمانی گرتن بۆ زێڕنگەرەکە دەرچووە.
 
رۆژی شەممە، 5ـی ئابی 2023، موقەدەم عیماد حوسێن، گوتەبێژی پۆلیسی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، چوار هاونیشتمانی سکاڵایان دژی هاونیشتمانییەک تۆمارکردووە کە زێڕینگەرە لە ئاکرێ بە تۆمەتی ئەوەی پارەی بردوون و ئەوانیش رێکاری یاساییان بەرامبەر گرتووەتەبەر.
 
دەنگۆی ئەوە هەیە کە ئەو هاونیشتمانییە نیو میلۆن دۆلاری خەڵکی سنوورەکەی بردووە و هەڵاتووە. گوتەبێژی پۆلیسی ئاکرێ دەڵێت، "هاونیشتمانییەکە زێڕینگەرە لە ئاکرێ. ئێمە لەسەر سکاڵای چوار کەس کە دەڵێن پارەیان خوراوە، رێکارە یاساییەکانمان دەستپێکردوون، بەڵام کەسی سکاڵا لێکراو ئاکرێی جێهێشتووە".
 
بە پاساوی نهێنی پەڕاوی یاسایی، گوتەبێژی پۆلیسی ئاکرێ رەتیکردەوە شێوازی بردنی پارەی هاونیشتمانییەکان بخاتەڕوو؛ گوتیشی، ئەوان نازانن بڕی پارەکە چەندە و چۆن براوە.
 
ئەو کەسەی دەگوترێت پارەی هاونیشتمانییانی ئاکرێی بردووە، یەکێکە لە زێڕنگەرە ناسراوەکانی قەزای ئاکرێ، لەلایەن دادوەری ناوچەکەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە