رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە بە هاوکاری منداڵی خاوەنی نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو، دزییان لە نووسینەگەکە کردووە.
رۆژی شەممە، 5ـی ئابی 2023، پۆلیسی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "بە تۆمەتی بڕینی نووسینگەیەكی حەواڵەی دراو، لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانەوە سێ تۆمەتبار دەستگیركران".
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستگیراوە بەسەر 40 ملیۆن دینار و "ژمارەیەكی زۆر" كارتی هێڵەكانی پەیوەندی و ئینتەرنێت.
پۆلسیی سلێمانی باس لەوەش دەکات، لەدوای لێکۆڵینەوەکان ئاشکرابووە، "منداڵێكی خاوەن نووسینگەكە هاوكاری تۆمەتباران بووە بۆ بڕینی نوسینگەكە".
هەرسێ تۆمەتبار (م. ك. ر. لەدایكبووی 1986؛ پ. ر. ع. لەدایكبووی 2001؛ ر. ع. ع. لەدایكبووی 2001) بە بڕیاری دادوەر و راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ