کەشناسێک: لە 8 بۆ 11ی ئاب لە ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و سلێمانی ئەگەری بارانبارین هەیە

05-08-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ تۆزێکی "سووک" لە هەندێک شوێنی هەرێمی کوردستان دەبێت و سبەی یەکشەممەش بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت بە 48 پلەی سیلیزی. کەشناسێکیش دەڵێت، لە 8ی ئابەوە ئەگەری بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی هەیە.
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 5ی ئابی 2023 بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پلەی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و هەندێک "تۆزی سووک" لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت.
 
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، تاوەکو 8ی ئاب پلەی گەرما جێگیر دەبێت. گوتیشی، "لە 8ی ئابەوە تاوەکو 11ی مانگ لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی ئەگەری بارانبارینی ناوبەناو هەیە."
 
لە راگەیێندراوەکەدا کەشناسیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە، ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرما بە 19 پلە لە حاجی ئۆمەران تۆمار کراوە و سبەی یەکشەممەش بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت بە 48 پلەی سیلیزی.
 
هەروەها پلەی گەرمای شارەکانی دیکەی باشووری کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
 
هەولێر: 44 پلەی سیلزی
سلێمانی: 43 پلەی سیلزی
دهۆک: 43 پلەی سیلزی
کەرکووک: 46 پلەی سیلزی
هەڵەبجە: 45 پلەی سیلزی
زاخۆ: 44 پلەی سیلزی
سۆران: 43 پلەی سیلزی
گەرمیان: 48 پلەی سیلزی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کرێکارانە لە کارگەیەکدا خنکاون

لە ئیسفەهان 9 کرێکار بە گاز خنکان

بەڕێوەبەری گشتیی هۆبەی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی پارێزگای ئیسفەهان رایدەگەیێنێت، لە یەکێک لە کارگەکانی ئەو پارێزگایە 9 کرێکار بەهۆی دزەکردنی گازەوە گیانیان لەدەستداوە.