تورکیا و پەکەکە ئاماری نوێی شەڕ بڵاودەکەنەوە

05-08-2023
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە دەڵێت، سێ سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژراون. وەزارەتی بەرگریی تورکیاش گیانلەدەستدانی دوو گەریلای بڵاوکردەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی هەپەگە کە رۆژی 4ی ئابی 2023 بڵاوکراوەتەوە، لە 24 کاژێری پێش بڵاوکردنەوەی راگەیێندراوەکەدا گەریلاکان لە ناوچەی زاپ لە هەرێمی کوردستان، رووبەڕووی هێزەکانی سوپای تورکیا بوونەتەوە و لە ئەنجامدا سێ سەرباز کوژراون. 
 
وەزارەتی بەرگریی تورکیاش رۆژی 1-8-2023 لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە هێرشێکی ئاسمانییدا کە لە رێگەی فڕۆکە جەنگییەکانەوە ئەنجامدراوە، دوو گەریلای پەکەکە لە هەرێمی کوردستان کراونەتە ئامانج و بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
 
ئەم شەڕ و پێکدادانە لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنەدایە کە سوپای تورکیا ناوی ناوە چنگ- قوفڵ. ئۆپەراسیۆنەکە بەرەبەیانی رۆژی 18ـی نیسانی 2022 لەلایەن سوپای تورکیاوە لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە هەرێمی کوردستان بۆسەر پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکرد.
 
وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی 603 گەریلا و کوژرانی 94 سەربازی سوپای وڵاتەکەی راگەیاندووە؛ هەپەگەش کوژرانی دوو هەزار و 976 سەربازی تورکیا و گیانلەدەستدانی 351 گەریلای راگەیاندووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی زستانی سعودیە، بەفر لە شاخەکان باریوە. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەی گەرما بۆ 5 پلە ژێر سفر دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان، بەهۆی کاریگەریی بەرزە پەستانێکی هەوای رووسیاوە، شەپۆلێکی سەرما روو لە ناوچەکە دەکات و لە شەوانی داهاتوودا پلەکانی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکان بۆ ژێر سفر دادەبەزن.