وەزارەتی ناوخۆ لە سزای دواکەوتنی گرێبەستی ئەلیکترۆنیی ئۆتۆمبێل خۆشبوو

17-12-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لێخۆشبوون بۆ هەموو ئەو کەسانە کراوە کە سزای دواکەوتنی گرێبەستی ئەلیکترۆنیی ئۆتۆمبێلیان لەسەر بووە. بەڕێوەبەری هاتووچۆی دهۆکیش گوتی، ''بۆ هەر رۆژێک دواکەوتن 10 هەزار دیناریان لەسەر هەژمار کراوە.''
 
رۆژی چوارشەممە، 17ـی کانوونی یەکەمی 2025، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، ''بە مەبەستی هاوکاریکردنی ئەو هاووڵاتییانەی بە هەر هۆکارێک نەیانتوانیوە لە کاتی خۆی و لە ماوەی 60 رۆژدا ئۆتۆمبێلەکانیان تۆمار بکەن یان گواستنەوەی خاوەندارێتییان بۆ بکەن، رەزامەندی درا تاوەکو 31-12-2025 لە سزای دواکەوتن ببەخشرێن.''
 
عەمید رێبەر عەبدولعەزیز، بەڕێوەبەری هاتووچۆی دهۆک، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ''هەموو ئەو کەسانەی ئۆتۆمبێل دەکڕن، دوو مانگ کاتیان هەیە، بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان؛ ئەگەر بە هەر هۆکارێک نەیانتوانیبێت تۆماری بکەن، 14 رۆژ کاتیان هەیە و لە هەموو سزاکە بەخشراون.''
 
عەمید رێبەر عەبدولعەزیز گوتی، ''دوای ئەو 60 رۆژە هەر کەسێک ئۆتۆمبێلەکەی تۆمار نەکات، بۆ هەر رۆژێک 10 هەزار دینار سزا دارایی دەدرێت.''
 
گرێبەستی ئەلیکترۆنی لەلایەن کۆمپانیا و پێشانگەکانی ئۆتۆمبێلەوە بۆ هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانە دەکرێت کە دەفرۆشرێن. کڕیار هەرکاتێک بیەوێت ئۆتۆمبێلەکە بکاتە سەر ناوی خۆی، مەرجە گرێبەستی ئەلیکترۆنی کردبێت بۆ راییکردنی مامەڵەکەی لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو ژنە دەڵێت، خاوەنی کەناڵەکە پارەی خواردووە

چیرۆکی ژنێک لەگەڵ بەرنامەیەکی خێرخوازی: بنوزێوە و بگری بۆ ئەوەی هاوکاریت بکەن

لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی رەمەزان، دیاردەی بەرنامەی خێرخوازی لە کەناڵە نێوخۆییەکاندا زیاد دەکات، بەڵام لە پشت کامێراوە، هەندێک جار چیرۆکی جیاواز هەیە. نێرگز کەریم، (ناوێکی خوازراو)، ژنێکی دانیشتووی هەولێر، چیرۆکی خۆی بۆ رووداو دەگێڕێتەوە، کە چۆن لە بەرنامەیەکی خێرخوازیی یەکێک لە کەناڵە ناوخۆییەکاندا، بووەتە قوربانیی سیناریۆیەک.