بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران کرێی کرێکاری ناکارامە لە 350 بۆ 450 هەزار دینار بەرزکرایەوە

05-08-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، لەمەودوا نابێت کرێی کرێکاری ناکارامە مانگانە لە 450 هەزار و رۆژانە لە 15 هەزار دینار کەمتر بێت. بریکاری وەزارەتەکە دەڵێت، هەر خاوەن کارێک پابەند نەبێت لێپێچینەوەی لێ دەکرێت.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 5ی ئابی 2025 وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لەسەر راسپاردەی نووسینگەی بەرێز سەرۆکوەزیران، رەزامەندی درا کە نابێت کرێی کرێکاری ناکارامە لە مانگێکدا 450 هەزار دینار کەمتر بێت."
 
زەکیە سەید ساڵح، بریاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بڕیارەکە لە بەرژەوەندی کرێکارانی ناکارامەیە، کە پێشتر دەبوو کەمترین کرێیان 350 هەزار دینار بێت".
 
بریکاری وەزارەتی کار گوتیشی: "هەرکەسێک پابەندی بڕیارەکە نەبێت و کرێی لەوە کەمتر بداتە کرێکار، ئەوە بەگوێرەی یاسای کار دەدرێتە دادگە و لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت".
 
بەگوێرەی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران، نابێت کرێی رۆژانەی کرێکاری ناکارامە لە 15 هەزار دینار کەمتر بێت.
 
نووسراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ژمارە 9410ـی لەسەرە و 03ـی ئاب لە وەڵامی نووسراوی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە ناونیشانی "رەزامەند"ی دەرکراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمپانیای نەوتی باکوور

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور: زیانە مادییەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆ زۆر کەم بوون

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە وێستگەیەکی گازی کەرکووک کەوتەوە. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور کە وێستگەکە لە سنووری سەرپەرشتیی کۆمپانیاکەیدایە، لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، هەموو شتێک ئاسایی بووەتەوە و ئاگرکەوتنەوەکە لە بۆرییەکی بچووکی وێستگەکە بووە.