ئەمڕۆش ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک نەیتوانی کۆببێتەوە

05-08-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سێ مانگە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک نەیتوانیوە کۆببێتەوە، ئەندامێکی ئەنجوومەنەکە دەڵێت، بڕیار بوو ئەمڕۆ کۆببنەوە، بەڵام رێژەی یاسایی ئامادەبووان تەواو نەکرا.
 
عەبدوڵڵا میروەیس، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆش بۆ کۆبوونەوە رێژەی یاسایی تەواو نەبوو، بۆیە کۆبوونەوەکە گۆڕا بۆ تاوتوێکردنی دابەشکردنی پۆستەکانی ناحیەکانی پارێزگای کەرکووک."
 
لە 16 کورسیی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، یەکێتی 5 کورسی و پارتی بە 2 کورسی هەیە، هەرچی کورسیی کریستیانەکانیشە بە نزیک و پاڵپشتی لە کورد دادەنرێت، عەرەبەکانیش بە هاوپەیمانییەک 6 کورسی و تورکمانیش 2 کورسییەکەی دیکەی هەیە.
 
عەبدوڵڵا میروەیس گوتی، ئەمڕۆ بە سەرۆکی ئەنجوومەنیشەوە حەوت کەس ئامادەی کۆبوونەکە بوون، کە زۆرینەیان ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی و دوو ئەندامی عەرەب بوون.
 
دوای هەڵبژاردنی رێبوار تەها وەکو پارێزگاری کەرکووک، فراکسیۆنی پارتی و بەشێکی نەتەوەکانی دیکە، وەکو ناڕەزایی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکیان بایکۆت کردووە.
 
عەبدوڵڵا میروەیس کە ئەندامی ئەنجوومەکەیە لە فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت، "دوای داوای تورکمانەکان بۆ پۆستی زیاتر لە ناحیەی پردێ، ئەمڕۆ کۆکبووین لەسەر ئەوەی، کە پۆستی شەش ناحیەی دیکەش لە دابەشکردنیاندا یەکسانی پەیڕەو بکرێت، بەگوێرەی دانیشتووانەکەی کە سەر بە کامە نەتەوەن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.