رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایگەیاند، پێویستیان بە چەند کارمەندێکە لە بواری ئایتی بە شێوەی گرێبەست. بەرپرسێکی وەزارەتەکە دەڵێت، هەرکەس لە هەر ناوچەیەک وەربگیرێت دەوامەکەی لەوێ دەبێت.
راگەیێندراوەکە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، "گرێبەستەکە بۆ ماوەی یەک ساڵ دەبێت بە شێوەی کرێی رۆژانە و تایبەتە بە کارکردن بۆ بەدیجیتاڵیکردنی ناوی پاڵێوراوانی حەج."
کاروان ستوونی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە چوار پارێزگا و چوار ئیدارەی سەربەخۆوە هاونیشتمانییان دەتوانن فۆڕمەکە پڕبکەنەوە، هەرکەس وەرگیرا لە سنوورەکەی خۆی دەوام دەکات."
تەنیا دوو رۆژ کات هەیە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم و دەبێت ئەوانەی داوای دامەزراندن دەکەن، تاوەکو پێنجشەممە 7ی ئاب فۆڕمەکە بگەڕێننەوە بەڕێوەبەرایەتییەکانی حەج و عومرە لە سنووری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.
کاروان ستوونی گوتی، لە هەموو ناوچەکانەوە بێ جیاوازی کارمەند بە گرێبەست وەردەگرن.
فۆڕمەکە دەبێت بە دەستی ببرێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی حەج و عومرە.
بڕی پارەی مووچەکە دیاری نەکراوە، ئەوەی هەیە گرێبەستەکە بۆ ماوەی یەک ساڵ بەردەوام دەبێت.
مەرجەکانی بەشداربوون لەم فۆڕمەدا دیاریکراوە

.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ