کوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ خالد ئه‌حمه‌د ئه‌لمه‌نسوور، باڵیۆزی شانشینی به‌حرێن له عێراق.
رووداو دیجیتاڵ
به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ خالد ئه‌حمه‌د ئه‌لمه‌نسوور، باڵیۆزی شانشینی به‌حرێن له عێراق، په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردستانیان له‌گه‌ڵ به‌حرێن تاوتوێ کرد.
بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هەردوولا جه‌ختیان له خواستی دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کان و فراوانکردنی هاریکاریی هاوبه‌شی نێوانیان، به‌تایبه‌تی له بواری ئابووری و بازرگانیدا کرده‌وه و هاوڕا بوون که سوود له ئه‌زموونه‌کانی یه‌کتر ببینن.
له‌م باره‌یه‌وه، باڵیۆزی به‌حرێن وێڕای دووپاتکردنه‌وه‌ی بایه‌خی وڵاته‌که‌ی به په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان، باسی له هه‌وڵه‌کان بۆ کردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی به‌حرێن له هه‌ولێر کرد.
په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا، دۆخی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و دوایین پێشهاته‌کانی ناوچه‌که به‌گشتی، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ