شەپۆلێکی بەفربارین باکووری کوردستانی گرتووەتەوە و هۆشداریی بارینی زیاتریش دراوە

27-12-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی شەممە، شەپۆلیکی بەفربارین باکووری کوردستانی گرتەوە. بەگوێرەی هۆشدارییەکانی کەشناسی، چاوەڕێ دەکری بەفربارین بەردەوام بێت.
 
سەرەتا شەپۆلی بەفربارینەکە پارێزگاکانی خارپێت، ئەرزنگان، دێرسیم، ئەرزەڕۆم و ئەردەخانی گرتەوە و بەرزاییەکان سپیپۆش بوون.
 
دواتر بەفربارین پارێزگاکانی قەرس، ئاگری و ئیدریشی گرتەوە. چاوەڕێ دەکری ئەمشەو بەفری زۆر لە وان ببارێت.
 
لە پارێزگاکانی چەولیگ، بەدلیس، مووش، جۆلەمێرگ و شرنەخ بەفربارین بەردەوامە و چاوەڕێ دەکرێ تاوەکو سبەی بگاتە زیاتر لە 20 سانتیمەتر.
 
لە وان بە شێوەی تێکڕا و لە ناوچە جیاوازەکاندا بەفر بە بەرزایی 5-20 سانتیمەتر باریوە. لە هەندێک شوێنی شرنەخ بەفر مەترێکی تێپەڕاندووە و بارین بەردەوامە.
 
هەروەها لە چەند ناوچەیەکی ناوەند و دەوروبەری جۆلەمێرگدا بەفر 50-60 سانتیمەتری تێپەڕاندووە و چاوەڕێی بارینی زیاتریش دەکرێت. 
 
لە پارێزگای ئەرزنگان 10 سانتیمەتر بەفر کەوتووە. لە ئاگری بەفر رێگەی شەش گوندی داخستووە. 
 
دەزگای کەشناسیی تورکیا هۆشداریی کۆدی زەردی بە 12 پارێزگای باکووری کوردستان داوە لەوەی شەپۆلی بەفربارین دەستپێدەکات یانخود بەردەوام دەبێت.
 
ئاگری، ئامەد، خارپێت، ئەرزنگان، ئەرزەڕۆم، قەرس، سێرت، سێواز، دێرسیم، ئێلیهـ، ئەردەخان و ئیدر ئەو 12 پارێزگایەن کە هۆشداریی کۆدی زەردیان پێدراوە. 
 
هۆشداریی کۆدی زەرد چییە؟
 
ئەو کۆدە بەو مانایە دێ پێشهاتەکانی تایبەت بە کەشوهەوا پێمان دەڵێن، لە ناوچەکەدا دۆخی نائاسایی چاوەڕوانکراوە. زۆربەی جار دوای هۆشداریی کۆدی زەرد، ئەگەر هەیە بارانی زۆر و نائاسایی، رەشەبای بەهێز، لافاو و هەندێک جاریش کارەسات روودەدەن. هۆشداریی کۆدی سوور لە زەرد مەترسیدارترە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."