خەڵکی ناوچەی هەوشاری پارێزگای ورمێ بە بارینی بەفر دڵخۆشن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شەپۆلێکی بەفربارین چەند ناوچەیەکی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە. لە ناوچەی هەوشاری سەر بە پارێزگای ورمێ، خەڵکی بە بارینی بەفر دڵخۆشن و بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش چوونەتە دەرەوە، بۆ ئەوەی ساتێک لە خەم و نیگەرانییەکانیان دوور بکەونەوە.
 
بەشێکیان یاریی خلێسکینە دەکەن، هەندێکیان ئاگریان کردووەتەوە و لە دەوری کۆبوونەتەوە، بەشێکی دیکەیان بە ئۆتۆمبێلەکانیان خەریکی ئافرۆدسوارین. ژمارەیەک کەسیش لە خۆشیاندا لەنێو بەفر گۆرانی دەڵێن، هەڵدەپەرن و شایی دەکەن.
 
لەگەڵ ئەوەی ساتێکی خۆش بەسەردەبەن، هاونیشتمانییان گلەییان لە خراپیی رێگەوبان و نەبوونی خزمەتگوازیی گشتی هەیە و داوا دەکەن، ئاورێک لە ناوچەکە بدرێتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە