رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای ئیلام سێ کەس گیانیان لە دەستدا و 6 کەسی دیکەش بریندار بوون.
رووداوەکە ئەمڕۆ سێشەممە، 5ـی ئابی 2025، لە رێگەی نێوان مێران- دێلران لە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان روویدا.
حەمید سەفەر پوور، سەرۆکی بەشی فریاکەوتنی زانکۆی پزیشکی ئیلام رایگەیاند، "رووداوەکە بەهۆی پێکدادانی نێوان سێ ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان، پێژو تاکسی و پێژو 405 بووە."
حەمید سەفەر پوور گوتی، "لە رووداوەکەدا سێ کەس لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکان دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە و 6 کەسی دیکەش بریندار بوون."
حەمید سەفەر پوور ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمی ئەوانەی گیانیان لە دەستداوە رەوانەی دادپزشکی کراوە و بریندارەکان گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
بە گوتەی سەرۆکی بەشی فریاکەوتنی زانکۆی پزیشکیی ئیلام، دۆخی تەندروستی دوو لە بریندارەکان خراپە و لە ژێر چاودێری چڕدان.
ساڵانە لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، هەزاران کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیان لەدەستدەدەن. بەگوێرەی دادپزیشکیی ئێران، لە 21-03-2024 تاوەکو 21-03-2025، 20 هەزار و 45 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ