بارهەڵگرێک لە بناری چیای قەندیل بۆردوومان دەکرێت

05-09-2023
ئەبوبەکر ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هاوسەرۆکی شارەوانیی قەندیل بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لەبەردەم بینای شارەوانیی قەندیل بۆردوومان کرا و هیچ زیانی گیانی نەبووە.
 
دڵشێر ئیبراهیم، هاوسەرۆکی شارەوانیی قەندیل بە رووداوی گوت، شۆفێری بارهەڵگرەکە ئۆتۆمبێلەکەی لە نزیک شارەوانیی قەندیل راگرتبوو و جێی هێشتبوو، بۆیە تەنیا زیان بە ئۆتۆمبێلەکە و باڵەخانەی شارەوانیی قەندیل گەیشتووە.
 
بەگوتەی هاوسەرۆکی شارەوانیی قەندیل، بەهۆی بۆردومانەکەوە تانکیی گازی ئامێرەکانیان ئاگری گرتووە و زیان بە بینای شارەوانی و دەوروبەری گەیاندووە، بەڵام لە بۆردوومانەکەدا هیچ کەسێک گیانی لەدەستنەداوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە