رووداو دیجیتاڵ
ژینگەپارێزێکی مەریوانی کە لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان تەندروستی تێکچووبوو، گیانی لەدەستدا.
رێبین گۆرانی، خەڵکی گوندی ساوای مەریوان کە لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی ناوچەی هەنجیرانی مەریوان تەندروستی تێکچوبوو، بەیانیی ئەمڕۆ هەینی لە نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە گیانی لەدەستدا.
رێبین گۆرانی لە رۆژی سێشەممە 26-08-2025ـەوە بەهۆی هەوکردنی جەستەی و کێشەی هەناسەدان لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو.
ئەنجوومەنی ژینگەپارێزیی سەوزی چیا رۆژی 28ی ئاب رایگەیاند، رێبین گۆرانی بەهۆی هەڵمژینی زۆری دووکەڵ تەندروستی تێکچووە و کەوتووەتە کۆماوە.
بەپێی راگەیێندراوی ئەنجوومەنەکە، رێبین گورانی دوای تێکچوونی تەندروستی براوەتە نەخۆشخانەی مەریوان، بەڵام پزیشکان بە پێویستیان نەزانیوە لە نەخۆشخانە بخەوێندرێ و لەژێر چاودێریدا بێت، بۆیە رەوانەی ماڵەوەیان کردووتەوە. رۆژی سێشەممە تەندروستی زیاتر تێکدەچێت و تووشی هەناسەتەنگی دەبێت و دواتر دەکەوێتە کۆماوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ