ئاسایشی هەولێر بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن: لە شوێنی رووداوەکان رووماڵ مەکەن

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر داوا لە سەرجەم کەناڵەکانی راگەیاندن دەکات لە کاتی رووداوەکاندا بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکەن و لە رووماڵکردنی راستەوخۆی شوێنی رووداوەکان "خۆیان بپارێزن"؛ دەشڵێت: "هەر کەناڵێک پابەند نەبێت، خۆی بەرپرسیار دەبێت."
 
رۆژی هەینی، 7ـی ئاداری 2026، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا کە ئاراستەی سەرجەم میدیاکانی کردووە، تێیدا هاتووە، ئەم بڕیارە لە پێناو "پاراستنی ئاسایش و رێکخستنی کارەکانی تیمە تایبەتمەندەکانە لە شوێنی ڕووداوەکان."
 
ئاسایشی هەولێر هۆکاری ئەم قەدەخەکردنە بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە رووماڵی میدیایی دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی هاووڵاتییان و دروستبوونی جەنجاڵی، ئەوەش "رێگر دەبێت لەبەردەم کاری تیمەکانمان لە شوێنی رووداو."
 
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا، ئاسایش جەخت لەوە دەکاتەوە کە پێویستە میدیاکان هاوکاربن بۆ ئەوەی تیمەکان بتوانن بەبێ ئاستەنگ کارەکانیان بکەن. هۆشداری تووندیش دەداتە دەزگاکانی راگەیاندن: "هەر کەناڵێکی راگەیاندن پابەند نەبێت، خۆی بەرپرسیار دەبێت."
 
ئەو راگەیێندراوەی ئاسایش دوای ئەوەی هات رۆژی هەینی، 6ی ئاداری 2026، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، نزیک کاژێر 11:00ی شەو، درۆنێک لە نزیک هۆتێل رۆتانا ئارجان و سکای تاوەر کەوتە خوارەوە.
 
ئومێد خۆشناو گوتیشی، "نازانرێت ئامانجی درۆنەکە کوێ بووە، بەڵام درۆنەکە کە تێکشکێندراوە و پارچەکانی لە نزیک ئەو هۆتێلە کەوتوونەتە خوارەوە."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دژەتیرۆری کوردستان

دژەتیرۆر: لە ئاسمانی هەولێر چوار درۆن تێکشکێندران

ئەمشەو هێزەکانی هاوپەیمانان چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند. پارێزگاری هەولێریش دەڵێت، پارچەی درۆن لە نزیک هۆتێلێک کەوتوونەتە خوارەوە و زیانی گیانییان نەبووە.