ژینگەپارێزیی هەولێر: دوای رێوڕەسمەکانی مەولوود 30 تۆن زبڵ کۆکرایەوە

05-09-2025
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاریی ژینگەپارێزیی هەولێر رایگەیاند، شەوی رابردوو 30 تۆن زبڵ و خاشاکیان لەو شوێنانە کۆکردووەتەوە کە رێوڕەسمەکانی مەولوودیان تێدا کرا.
 
ئەندازیار ژیار جەلال، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاریی ژینگەپارێزیی هەولێر ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەو زبڵەی کۆکراوەتەوە لە سەنتەری شاری هەولێر بووە، تەنیا ئەو شوێنانەی یادی مەولوودیان تێدا کراوەتەوە".
 
بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاندووە، ئەو زبڵ و خاشاکەی کۆکراوەتەوە لە زبڵخانەی کانی قرژاڵە خراوەتە ژێر خاکەوە.
 
ژیار جەلال ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژانی ئاسایی لە تەواوی شاری هەولێر و دەوروبەریدا دوو هەزار تۆن زبڵ کۆدەکرێتەوە.
 
دوێنێ لە بازاڕی شاری هەولێر رێوڕەسمێکی فراوان بۆ یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەممەد (د.خ) بەڕێوەچوو، جیا لە خەڵکی شارەکە، لە ناوچەکانی دیکەشەوە هاونیشتمانییان بەشداریان تێدا کرد.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە