موبارەک بە گریانەوە: بە شیش و بۆکس و دەڕنەفیز لە پشتیان دام و خەریکبوو بمخنکێنن

05-10-2020
راوچی حەسەن @Rawchihasan
نیشانەکردن موبارەک شەریف
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

تیمی روودای بەیانیان دەچێتە ماڵی موبارەک و باسی ئەو گرتە ڤیدیۆیە دەکات کە چەند رۆژێک لەمەوبەر بڵاوکرایەوە و تێیدا دەردەوکەوێت سووکایەیی پێدەکەن و لێی دەدەن و  جوێنی پێدەدەن، موبارەک بە گریانەوە دەڵێت: بە شیش و بۆکس و دەڕنەفیز لە پشتمیاندا و خەریکبوو بمخنکێنن.
 
ئەو گرتە ڤیدیۆییەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە و تێیدا دەردەکەوێت، چەند کەسێک ئازاری موبارەک دەدەن، ئەو کەسانەی لە دەوری موبارەکن هەڕەشەی لێدەکەن، پێی دەڵێن، "بڵێ گومخوارد" موبارەکیش دەیڵێتەوە. 
 
شەوی رابردوو رووداو لە گەڕەکی تاسڵوجەی سلێمانی سەردانی موبارەک دەکات و لەزاری خۆیەوە باسی ئەو رۆژە دەکات کە ئازاریان داوە و سووکایەتییان پێکردووە و دەڵێت، "رۆژی هەینی بوو لەنێو دۆلار فرۆشەکان ئەو کەسەی لە گرتەڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت وتی وەرە 50 هەزارت دەدەمێ، بەڵام منیان خستەنێو چایخانە و بە شیش و بۆکس و دەڕنەفیز لە پشتمیاندا و دواتر دەستان کردە ملم و خەریکبوو بمخێنکێنن."

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، پێنج تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە "سوکایەتییان بە کەسێکی دەروننەخۆش کردبوو" و ئازاریان دابوو. ئەو کەسەی ئازاریش دراوە، ناوی موبارەک شەریفە.
 
موبارەک لە بەشێکی قسەکانیدا دەڵێت، بەهیچ شێوەیەک قسەی ناشرینم بەکەس نەکردووە و ئەوانەیشی لە پۆلیس گیراون وتویانە "بەس بۆ بێتاقەتی ئەوەمان لەگەڵ کردووە." موبارەکە دەشڵێت، هیچ مووچەیەکم نییە و ئەگەر کەسێک پارەم نەداتێت هیچ نییە بیخۆم. 
 
موبارەک لە کۆتایی قسەکانیدا بە گریانەوە باسی ئەوەی کرد کە رۆژانە خەدری لێدەکرێت و سووکایەتی پێدەکرێت و جوێن بە دایک و خوشکی دەدرێت و دەشڵێت "سوێند بەخوا لەو بازاڕە زۆر بیزارم، بەڵام بەسەرخۆمی ناهێنم."
 
ساڵی رابردوو رووداو لەڕێگەی راپۆرتێکەوە گوزەران و ژیانی موبارەک و خێزانەکەی نیشاندا و دواتر لەڕێگەی خێرخوازانەوە هاوکاریی موبارەک کرا و خانوویەکیان بۆ دروستکرد. 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

لە لیبیا 42 کۆچبەری کورد دەستگیر دەکرێن؛ زۆربەیان خەڵکی ئیدارەی راپەڕینن

ماوەی شەش رۆژە 42 گەنجی کۆچبەری خەڵکی هەرێمی کوردستان، کە زۆربەیان دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕینن، لە کەناراوەکانی لیبیا لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی ئەو وڵاتەوە دەستگیر کراون و تاوەکو ئێستا چارەنووسیان نادیارە