نێچیرڤان بارزانی لەبارەی کێشەکانی هەولێر و بەغدا: هه‌رێمى كوردستان هه‌ميشه‌ ئاماده‌ى چاره‌سه‌رييه

05-10-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و راوێژکاری سەرۆکی فەرەنسا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا کۆبوونەوە و لەبارەی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی ئیمانوێل ماکرۆن بۆ عێراق بیروڕایان گۆڕییەوە. نێچیرڤان بارزانی لەبارەی کێشەکانی هەولێر و بەغدا رایگەیاند، هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور و سیستمی فیدراڵی هەمیشە ئامادەی چارەسەرییە.
 
شه‌وى چوارشه‌ممه‌ 04-10-2023 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیى له‌ پاتریک دورێل، راوێژکاری سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفريقا کرد.
 
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هەردوولا ده‌ربارەى به‌رنامه‌ى سه‌ردانى چاوه‌ڕوانكراوى ئيمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا بۆ عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، بيروڕايان گۆڕيوەتەوە.
 
وەکو لە راگەیێندراوەکەدا خراوەتەڕوو، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌ و ئاماژه‌يان به‌ رۆڵ و به‌شداريى كاراى فه‌ره‌نسا له‌ هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا كرد، هه‌روه‌ها لەبارەی بايه‌خ و پێويستيى پشتگيريى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق له‌م قۆناخه‌دا، هاوڕا بوون.
 
ده‌رباره‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانيش، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و راوێژکارەکەی سەرۆکی فەرەنسا داكۆكييان له‌ گرنگيى ته‌بايى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان و يه‌كده‌نگى و يه‌كهه‌ڵوێستييان له‌ به‌غدا كرده‌وه‌، باسيشیان له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان كرد.
 
نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ رۆڵى ئیمانوێل ماكرۆن و پشتگيريى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، ده‌رباره‌ى كێشه‌كانيش له‌گه‌ڵ به‌غدا دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ "هه‌رێمى كوردستان به‌پێى ده‌ستوور و سيستمى فيدراڵى، هه‌ميشه‌ ئاماده‌ى چاره‌سه‌رييه.‌"
 
دۆخى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران و پێكهاته‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى داعش له‌ عێراق و سووريا، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى‌ و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە