لە هەرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ رێگەگرتن لە دروستبوونی لافاو دەکرێت

05-10-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەرپرسێک لە پارێزگای هەولێر دەڵێت، ئامادەکاری تەواویان کردووە بۆ رێگەگرتن لە دروستبوونی لافاو لە وەرزی بارانباریندا. گوتەبێژی شارەوانیی دهۆکیش ئاماژە بەوە دەکات، کاری پێویستیان کردووە بۆ ئەوەی رێگری لە دروستبوونی لافاو بکرێت. پارێزگاری سلێمانیش گوتی، هەموو ئامادەکارییەکان کردووە بۆ رێگەگرتن لە دروستبوونی لافاو. 
 
رۆژی شەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2024، بەرپرسێک لە پارێزگای هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئامادەکاریی تەواو دەکرێت بۆ رێگەگرتن لە دروستبوونی لافاو. رێکار و ئامادەکارییەکانمان تاوەکو مانگی ئادار بەردەوام دەبن. پار دروستبوونی لافاو 3 بەرامبەر بە ساڵی پێش خۆی کەمتر بوو. ئەم ساڵ لە پاریش کەمتر دەبێت". 
 
هاوکات ئیسماعیل مستەفا، گوتەبێژی شارەوانیی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "زیاتر لە 15 رۆژە دەستمان کردووە بە پاککردنەوە و فراوانکردنی رووباری هیشکەڕۆ و زیاتر لە 80%ی پاککردنەوە و فراوانکردنی رووبارەکە کۆتایی هاتووە. ئەگەر پێویست بکات، دیواری پاڵپشت بۆ رووبارەکە دروست دەکەین تاوەکو زیان بەو ماڵانە نەگەیێنێت کە لە رووبارەکە نزیکن. کۆمەڵێک مەنهۆڵیش پاککراونەتەوە. ئەو هەنگاوانە و چەندین هەنگاوی دیکە بۆ رێگەگرتن لە دروستبوونی لافاو لە وەرزی زستاندا نراون". 
 
هاوکات هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "هەموو ئامادەکارییەک لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە کراوە بۆ رێگەگرتن لە دروستبوونی لافاو". 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارکردن لە پڕۆژەیەکی رێگەوبان لە سنووری بەردەڕەش. وێنە: ئەرشیڤ

ئاوەدانکردنەوەی دهۆک: 160 ملیار دینار بۆ چاککردنەوە و دروستکردنی رێگەی گوندەکان خەرجکراوە

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوەی دهۆک دەڵێت، لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا نزیکەی 160 ملیار دینار بۆ چاککردنەوە و دروستکردنی رێگەی گوندەکان خەرجکراوە