کشتوکاڵی ورمێ: ساڵانە 600 هەزار تۆن سێو هەناردە دەکەین

05-10-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی ورمێ دەڵێت، 60%ی سێوی پارێزگاکە هەناردە دەکرێت. ئاماژە بەوەش دەکات، ورمێ بۆ بەرهەمهێنانی سێو، لەسەر ئاستی ئێران یەکەمە.
 
رۆژی یەکشەممە 05-10-2025 محەممەد رەزا ئەسغەری، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ بەرهەمهێنانی سێو، پارێزگاکە لەسەر ئاستی ئێران یەکەمە و ساڵانە نزیکەی یەک ملیۆن تۆن سێوی دەبێت.
 
بە گوتەی ئەسغەری، 60%ی سێوی ورمێ هەناردە دەکرێتە وڵاتانی دیکە و 40%ـەکەی دیکە، بۆ بەکارهێنانی نێوخۆییە.
 
سێوی ورمێ دەگاتە رووسیا، چین، هیند، پاکستان و وڵاتانی کەنداو. بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی پارێزگاکە دەڵێت، هەوڵ دەدەن بازاڕی زیاتر بۆ ساخکردنەوەی بەرهەمی باخەوانانیان بدۆزنەوە.
 
لە پارێزگاکە هەر هێکتارێک باخ، نزیکەی 18 تۆن سێوی دەبێ. محەممەد رەزا ئەسغەری دەڵێت، تێچووی بەرهەمهێنان، ناسەقامگیریی بازاڕ، کەمئاوی و گۆڕانی کەشوهەوا، رێگرن لەوەی کە باخەوانان زیاتر پەرە بە بەرهەمەکە بدرێت.
 
پارێزگای ورمێ 800 هەزار هێکتار زەویی کشتوکاڵی هەیە و ساڵانە سەرووی شەش ملیۆن تۆن بەروبوومی کشتوکاڵی بەرهەم دەهێنێت. هەروەها 122 هەزار هێکتار لە رووبەری زەوییە کشتوکاڵییەکانی رەز و باخن، کە زیاتر لە 65 هەزار هێکتاریان کراونەتە سێو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.