لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رووها کەسێک گیانی لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون

05-10-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی هاتووچۆی زنجیرەییدا لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان، کەسێک گیانی لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون.
 
رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2025 لەسەر رێگەی رووها - ئامەد لە سنووری شارۆچکەی کاراکۆپرو روویدا.
 
لە رووداوەکەدا سێ ئۆتۆمبێل بەیەکیاندا داوە، ئۆتۆمبێلێک کە لەسەر رێگەی رووها - ئامەد لەژێر پردی چوارڕیانی بالکئایاغی پێچی کردووەتەوە، خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری بچووک و ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا، بەو هۆیەشەوە 5 کەس برینداربوون.
 
دوای ئاگادارکردنەوە، تیمەکانی تەندروستی، پۆلیس و ئاگرکوژێنەوە رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.
 
هەر 5 بریندارەکە بە ئەمبوڵانس گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی دەوروبەر.
 
سەرەڕای هەوڵی پزیشکەکان، یەکێک لە شۆفێرەکان بەناوی مستەفا دەمیر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
 
بەگوێرەی داتای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی تورکیا، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو کۆتایی مانگی ئاب، 440 هەزار و 578 رووداوی هاتووچۆ لە تورکیا و باکووری کوردستان روویانداوە، لە ئەنجامیاندا هەزار و 670 کەس گیانیان لەدەستداوە و 270 هەزار و 467 کەس بریندار بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

   دیناری عێراقی جۆری 25 هەزاری.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: لیستی مووچەی مانگی 12 رادەستی بەغدا کرا

لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.