رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ دەکات بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین هاندەری جیهان و دەڵێت، "ئەم نازناوە جیهانییه، تەنها سەرکەوتنێک نییە بۆ یانەی زاخۆ، بەڵکوو شانازییە بۆ تەواوی بزووتنەوەی وەرزشی لە هەرێمی کوردستان و عێراق".
رۆژی سێشەممە، یانەی وەرزشیی زاخۆ خەڵاتی باشترین هاندەری جیهانیان پێبەخشرا.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ سەرۆک و دەستەی کارگێڕی و هاندەرانی یانەی وەرزشیی زاخۆ نارد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بە گەرمی پیرۆزباییی ئەم دەستکەوتە جیهانییەتان لێ دەکەم کە تێیدا هاندهرانی دڵسۆزی یانەی زاخۆ لهلایهن فیفاوه وەک باشترین و کاریگەرترین هاندهر لەسەر ئاستی جیهان دەستنیشان کران".
نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، "ئەم نازناوە جیهانییه، تەنیا سەرکەوتنێک نییە بۆ یانەی زاخۆ، بەڵکو شانازییە بۆ تەواوی بزووتنەوەی وەرزشی لە هەرێمی کوردستان و عێراق".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە هاندەرانی زاخۆ دەڵێت، "ئێوە بە جۆش و خرۆش و شێوازی شارستانییانەی هاندان، یاریگاکهتان کرده تابلۆیەکی هونەریی جوان و پەیامی ئاشتی و خۆشەویستی و ژیاندۆستیی گەلی کوردستانتان بە جیهان گەیاند".
نێچیرڤان بارزانی هەروەها گوتی، "دڵسۆزی و وەفاداریی خەڵکی خۆشەویستی زاخۆ بۆ یانەکەیان، نموونەیەکی باڵایە. هیوادارم هەمیشە وەک پێشەنگ بمێننەوە و پاڵپشتێکی بەهێز بن بۆ پێشکەوتنی وەرزش و بەرزڕاگرتنی ناوی کوردستان".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ