یانەی زاخۆ خەڵاتی باشترین هاندەری جیهانی بردەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) رایگەیاند، هاندەرانی یانەی زاخۆ، خەڵاتی باشترین هاندەری جیهانیان بردەوە.
 
عەمار فەرهاد، سەرۆکی یانەی زاخۆ دوای بردنەوەی خەڵاتەکە بە رووداوی راگەیاند، "ئەو هەستە وەسف ناکرێت، ئێمە پێشوەختە قسەمان لەگەڵ فیفا کردبوو و زانیارییان لێ وەرگرتبوین، بەڵام ئێستا زانیمان بووینە براوە".
 
سەرۆکی یانەی زاخۆ سەرکەوتنەکەی بۆ یەکگرتنی هەر چوار پارچەی کوردستان گەڕاندەوە و سوپاسی هەموو ئەوانەی کرد کە دەنگیان بە زاخۆ داوە.
  
رۆژی 13ـی ئایاری ئەم ساڵ، هاندەرانی یانەی زاخۆ لە یاری یانەکەیان بەرامبەر حدوود، هەزاران بووکەڵەیان فڕێدایە نێو یاریگە و پێش دەستپێکردنی یارییەکە هەڵیانگرتەوە، ئامانجی ئەمە پشتیوانییان بوو لە نەخۆشان.
 
بەهۆی ئەو رەفتارەوە، یانەی زاخۆ بووە یەکێک لە سێ بەربژێرەکانی باشترین هاندەری ساڵ لەسەر ئاستی جیهان و رکابەری بەربژێری ئیسپانیا و ئەرجەنتینی کرد.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

قوباد تاڵەبانی: لە دڵەوە پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ و هەموو کوردستان دەکەم

قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ دەکات و دەڵێت، "بردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەر لەسەر ئاستی جیهاندا، شانازییەکی گەورەیە بۆ یانەی زاخۆ و وەرزشی کوردستان و بۆ هەموو خەڵکی کوردستان".