رووداو دیجیتاڵ
کۆمپانیاکانی گواستنەوە رایانگەیاند، ئاسایشی گشتیی سەر بە حکومەتی راگوزەری سووریا، خاڵی پشکنینی زەکی لە نێوان ناوچەکانی خۆی و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەردا داخستووە. بەمەش هاتووچۆ لە نێوان دیمەشق و قامشلۆ نەماوە.
لەزگین خەلیل، بەڕێوەبەری کۆمپانیای هەڤاڵ بۆ گەشتوگوزار، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە نێوان ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا و ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی حکومەتی دیمەشقدا هاتووچۆ راگیراوە و رێگە بەهاتن و چوونی ئۆتۆمبێل نادرێت".
بە گوتەی لەزگین خەلیل، ئەمڕۆ چەند گەشتێکیان لە حەسەکە بۆ دیمەشق و بە پێچەوانەوە هەبووە، بەڵام رێگەی هاتووچۆیان پێنەدراوە.
بەڕێوەبەری ئەو کۆمپانیا گەشتیارییە ئاماژەی بەوەشکرد، نەوەکو ئۆتۆمبێلی هێڵەکانی گواستنەوە، رێگە بە ئۆتۆمبێڵی هاووڵاتییانیش نەدراوە هاتووچۆ بکەن.
تاوەکو ئێستا بەرپرسانی دیمەشق داخستنی رێگەکانیان بە فەرمی بڵاو نەکردووەتەوە.
داخستنی رێگە هاوکاتە لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان لە چەند ناوچەیەکی سووریا، جگە لە ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا و سوەیدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ