رووداو دیجیتاڵ
تەرمی بووکێکی گەنج بەناوی خلوودی تەمەن 22 ساڵان، تەنیا دوو رۆژ دوای ئاهەنگی گواستنەوەی، لەنێو ماڵەکەی خۆی لە گوندی ئەبو ئەلبوتەعمە لە سنووری تکریت دۆزرایەوە، ئەمەش کاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا.
خلوود کە تازە بووبووە هاوژینی دووەمی ئامۆزاکەی، بە خوێن هەڵکێشراوی دۆزرایەوە. لێکۆڵینەوە دەریخست کە "بکوژەکە حەمیدەی تەمەن 20 ساڵانە، کە دش و ئامۆزای بووکەکەیە".
سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکە، مەدوڵڵا حەمزە، کە ئامۆزای هەردوو بکوژ و کوژراوەکەیە، روونی کردەوە کە هۆکارەکە دەگەڕێتەوە بۆ هەستی پێ ناخۆشبوونی بکوژەکە (حەمیدە) بە هاتنەسەری کچە مامەکەی (خلوود) بەسەر کچە مامەکەی دیکەیدا (هاوژینی یەکەم).
مەدوڵڵا حەمزە ئاماژەی بەوەدا کە بکوژەکە، کاتێک خلوود بە تەنیا لە ماڵەکەدا بووە، چووەتە ژوورەوە و تاوانەکەی ئەنجام داوە. شایەنی باسە، سەبهامی تەمەن 24 ساڵان، هاوژینی یەکەمی ئەو پیاوەیە و چوار منداڵی هەیە، بەڵام بەهۆی ناکۆکییەوە چەند مانگێک بوو پێکەوە نەدەژیان.
دەستبەجێ دوای گەیشتنی زانیاری لەبارەی دۆزینەوەی تەرمێک لەناو یەکێک لە گەوڕەکانی ئاژەڵدا، تیمێکی تایبەتی لێکۆڵینەوە لە پۆلیسی سەڵاحەدین و بنەبڕکردنی تاوان پێکهێنرا.
مستەفا ئەحمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی سەڵاحەدین رایگەیاند: "تیمێکی تایبەتمەندی لێکۆڵەران پێکهێنرا، کە بە سەرپەرشتی راستەوخۆی فەرماندەی پۆلیسی سەڵاحەدین بوو."
عەبدول مەجید، دادوەری لێکۆڵینەوەی بێجی، دووپاتی کردەوە کە توانیویانە لە ماوەیەکی زۆر کورتدا تاوانەکە ئاشکرا بکەن: "توانیمان له ماوهی 24 کاژێردا تاوانەکە ئاشکرا بکهین. به هاوکاریی بنکهی بنهبڕکردنی تاوانی سهر به فهرمانگهی پۆلیسی سهڵاحەدین، تاوانهکه له ماوهیهکی کورتدا ئاشکرا بوو."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ