رووداو دیجیتاڵ
سەرچاوەیەکی دادوەری بە رووداوی گوت، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ئەمڕۆ جارێکی دیکە دەبرێتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی سلێمانی.
ئەمڕۆ یەکشەممە، شاسوار عەبدولواحید لە زیندانی چاکسازیی گەورانی سلێمانییەوە دەبرێتە دادگەی سلێمانی بۆ دادگاییکردنی دووەم دانیشتن لەسەر دۆسیەیەکی نوێ.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، شاسوار عەبدولواحید بە مادەی دووی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ئەمڕۆ براوەتە بەردەوام دادوەری لێکۆڵینەوە.
لەسەر هەمان دۆسیە، یەکشەممەی رابردوو 28ـی ئەیلوول، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ برابووە دادگە.
لە مادەکەدا هاتووە، ئەوەی تۆمەتەکەی بەسەردا ساخبێتەوە، "سزا دەدرێت بە حەپسکردن کەمتر نەبێت لە 6 مانگ و زیاتر نەبێت لە پێنج ساڵ و بە پێبژاردن کەمتر نەبێت لە یەک ملیۆن دینار و زیاتر نەبێت لە پێنج ملیۆن دینار یان بە یەکێک لەم دوو سزایە".
شاسوار عەبدولواحید، یەکەم جار لە 12-08-2025 کاژێر 10:00ـی شەو لە ماڵەکەی خۆی لە شاری سلێمانی دەستگیرکرا، لە دانیشتنی سێیەمی دادگەدا رۆژی 02ـی ئەیلوول مانگە بە پێنج مانگ بەندکردن سزادرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ