ئومێد خۆشناو بۆ رووداو: هەموو ئامادەکارییەک بۆ رێگری لە لافاو دەکەین

05-10-2025
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری هەولێر دەڵێت، رێڕەوەکانی ئاوەڕۆیان پاککردووەتەوە و دوو ملیار دیناریش تەرخانکراوە بۆ کارەکان بە مەبەستی رێگری لە لافاو لە وەرزی باراندا.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە، 05-10-2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بۆ وەرزی زستان و بارانبارینی ئەم ساڵ و رێگری لە هەر رووداوێکى نەخوازراو، ئەو خاڵە لاوازانەی دەبنە هۆی دروستبوونی لافاو و پەنگخواردنەوەى ئاوی زیادە، دەستکرا بە پاككردنەوەی کەند و رێڕەوەکانی ئاوەڕۆ".
 
هەڵمەتەکەی پارێزگای هەولێر بەردەوام دەبێت. ئومێد خۆشناو دەڵێت: "دوو ساڵە کار دەکەین لافاو روونەدات، 700 کیلۆمەتر رێڕەوە سرووشتییەکانی ئاومان خاوێنکردووەتەوە و ئێستاش کارەکان بەردەوامن".
 
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەیەک پڕۆژەی ئاوەڕۆی سندووقی و لوولەیی لە هەولێر دروستکراوە و دروستکردنیش بەردەوام دەبێت ئەویش وەکو هەنگاوێکی دیکە بۆ رێگری لە لافاو.
 
جگە لە وەرزی بارینی رابردوو، ساڵانی پێشووتر چەند جارێک لافاو لە شاری هەولێر دروستبوو و زیانی گیانی و مادی لێکەوتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە