رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە پرۆفیسۆر د. رەشاد میران دەکات بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی پوشکین کە لەلایەن ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیاوە پێی بەخشرا.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی پیرۆزباییدا رایگەیاندووە، "كار و ره‌نجى پرۆفيسۆر د. ره‌شاد ميران وه‌ك پسپۆڕێكى كۆمه‌ڵناسيى كوردى و زانايه‌كى ئێتنۆگراف له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى رووسيا له‌گه‌ڵ كورد به‌تايبه‌تى له بواره‌كانى کو‌لتوور، زمان، ئەدەب و مێژوو، مايه‌ى ده‌ستخۆشى و پێزانينن."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هيواى به‌رده‌وامى و سه‌ركه‌وتنى بۆ پرۆفیسۆر د. رەشاد میران خواستووە.
رۆژی سێشەممە، لە رێوڕه‌سمێكى تايبه‌ت و له يادى رۆژى يه‌كێتيى نه‌ته‌وەیی رووسيا دا له كۆشكى كرێملين خەڵاتەکە له‌لايه‌ن ڤلاديمير پووتين، سه‌رۆكى رووسياى فيدراڵه‌وه بە د. رەشاد میران به‌خشرا.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
به گه‌رمى پيرۆزبايى له پرۆفيسۆر د. ره‌شاد ميران ده‌كه‌م بۆ وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت رووسيا (پوشكين) كه دوێنێ له رێوڕه‌سمێكى تايبه‌ت و له يادى رۆژى يه‌كێتيى نهتهوەيى رووسيادا له كۆشكى كرێملين له‌لايه‌ن به‌ڕێز ڤلاديمير پووتين، سه‌رۆكى رووسياى فيدراڵه‌وه پێى به‌خشرا.
كار و ره‌نجى پرۆفيسۆر د. ره‌شاد ميران وه‌كو پسپۆڕێكى كۆمه‌ڵناسيى كوردى و زانايه‌كى ئێتنۆگراف له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى رووسيا له‌گه‌ڵ كورد، به‌تايبه‌تى له بواره‌كانى کو‌لتوور، زمان، ئەدەب و مێژوودا، مايه‌ى ده‌ستخۆشى و پێزانينن. هيواى به‌رده‌وامى و سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازين.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
05-11-2025
د. رەشاد یەکەم کوردە ئەو خەڵاتە وەردەگرێت
د. رەشاد میران بووە یەکەم کەس لەنێو کورد کە ئەم خەڵاتە وەربگرێ و لە گوتارەکەیدا داوای لە سەرۆکی رووسیا کرد هاوکاریی زیاتری کورد بکات.
ئەم خەڵاتە، کە بەناوی شاعیری گەورەی رووسیا، ئەلێکساندەر پوشکینەوە ناونراوە، لە ساڵی 1999ـەوە پێشکێش بەو کەسایەتیانە دەکرێت کە لە بوارەکانی کولتووری، هونەری و زانستە مرۆڤایەتییەکاندا بەشداریی کاریگەریان لە لێکۆڵینەوە، پاراستن و بەناوبانگکردنی کولتووری رووسیادا هەبووە.
"پەیوەندیی دوورودرێژی کوردستان و رووسیا"
پرۆفیسۆر رەشاد میران، کە پسپۆڕی بواری کۆمەڵناسییە و رۆڵێکی بەرچاوی لە بزووتنەوەی سیاسیی کوردستاندا هەبووە، لە گوتارەکەیدا ئاماژەی بە پەیوەندییە "دوورودرێژ و بەهێزەکانی" نێوان کوردستان و رووسیا کرد کە خۆی وەک ئێتنۆگرافەرێک هەمیشە پشتیوان و هاوکار بووە.
ئێتنۆگرافی لقێکی زانستی مرۆڤناسییە و لێکۆڵینەوە لە کولتوورەکان دەکات.
د. رەشاد بە ناوی خۆی و هاوکارە کوردەکانییەوە داوای لە سەرۆکی رووسیا کرد کە هاوکاریی زیاتریان بکات بۆ بەدەستهێنانی کەرەستەکانی فێربوونی زمانی رووسی بۆ ئەوەی "پەیوەندی لەگەڵ زمانی رووسیدا بپارێزن."
لە کۆتاییدا، پرۆفیسۆر رەشاد میران بە هەردوو زمانی رووسی و کوردی سوپاسی ڤلادیمیر پووتینی کرد.
"کارێکی گرنگ و مێژوویی"
د. دانەر ئەبوبەکر لە نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا رایگەیاند: "ئێمە وەک نوێنەرایەتیی حکومەت خۆمان بە خۆشحاڵ و بەختەوەر دەزانین کە بەشێکین لە پێشنیازەکانی ئەم کارە گرنگ و مێژووییانەی بۆ خزمەتی کورد و کوردستان و پسپۆڕانی ئەم بوارەمان جێبەجێ دەکرێت."
د. دانەر سوپاس و پێزانینی تایبەتی ئاراستەی ماکسیم رووبین، کۆنسووڵی گشتیی رووسیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
د. رەشاد میران لە رێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵانی حەفتاکاندا چالاک بوو و یەکێک بووە لەو کەسانەی کە لەگەڵ شەهید لەیلا قاسم و هاوڕێکانی دەستگیرکران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ