رووداو دیجیتاڵ
شەوی رابردوو گەنجێک لە گەڕەکی ماسیک لە دهۆک کوژرا، دوای ئەوەی تەرمەکەی برایە دادپزیشکی، رادەستی کەسوکاری کرایەوە.
پەیامنێری رووداو لەبەردەم دادپزیشکیی دهۆک رایگەیاند، رووداوەکە لە کامێرای چاودێرییەوە بیندراوە، پۆلیس هیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەیەوە نەداوە و بکوژیش دەستگیر نەکراوە. ئاماژەی بەوەش کرد، گەنجەکە بە دەمانچە 3 بۆ 4 گولـلەی لێدراوە.
گەنجەکە ناوی گەلژین دێوالییە و برای ڤەژین دێوالی، پەرلەمانتاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، بەڵام هیچ بەڵگەیەک نییە لەسەر ئەوەی کوشتنەکە پەیوەندی بەوەوە هەبێت کە برای پەرلەمانتاری یەکێتییە.
کەسوکاری گەنجەکە، وەکو پەیامنێری رووداو ئاماژەی پێکرد، گوتوویانە، کوڕەکەیان کێشەی لەگەڵ کەس نەبووە و نازانن کێ بووە و لەسەر چی کوڕەکەیانی کوشتووە.
هۆکاری کوشتنی گەنجەکە نادیارە، پەیامنێری رووداو دەڵێت، گەنجەکە برای پەرلەمانتارێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە بۆ پەرلەمانی کوردستان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ