رەوتی هەڵوێست دوو بەربژێری لە سلێمانی دوورخستەوە

05-11-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ
 
رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی دوو بەربژێری لە لیستەکەی دوورخستەوە و سەرۆکی رەوتەکە بە "رێککەوتن" لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تۆمەتباریان دەکات.

ئیدریس محەممەد، بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی رەوتی هەڵوێست ناوی بەربژێرەکانی بۆ رووداو ئاشکرا کرد و گوتی، "ئەو دوو بەربژێرە رێباز عەبدوڵڵا لە چەمچەماڵ و مونیرە عەبدوڵڵا لە سلێمانیین.''
 
بەرپرسەکەی رەوتی هەڵوێست دەڵێت: "ئێمە بەردەوام دەبین لە کارکردنی خۆمان و هیچ شتێک ساردمان ناکاتەوە".
 
عەلی حەمە ساڵح، سەرلیستی رەوتی هەڵوێست لە بازنەی هەولێر لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاند: "بەهۆی هەبوونی پەیوەندی و هەوڵدان بۆ خۆفرۆشتن بە یەکێتی، رەوتی هەڵوێست دوو کاندیدی خۆی دوورخستەوە".
 
هەردوو بەربژێرەکە ناویان لەلای کۆمیسیۆنەوە پەسندکراوە و دەمێنێتەوە، ئەو دوورخستنەوەیە لەنێو حیزبێک دایە. نەبەرد عومەر، بەرپرسی لقی هەرێمی کوردستانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەسەر هەمان پرس بە رووداوی راگەیاند: "ئەوانە ناویان لە لیستی دەنگدان ناسڕێتەوە و لە کۆمسیۆن ناویان هەر دەمێنێت، تەنیا لەلایەن حیزبکەیانەوە کشێنراونەتەوە".
 
تاوەکو ئێستا کۆمیسیۆن یەک بەربژێری یەکێتی لە سلێمانی لەسەر ساختەکردنی بڕوانامەکەی دوورخستووەتەوە. 
 
رۆژی 3ـی تشرینی یەکەمی 2025، بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەستیپێکرد، رۆژی شەممە 8-11-2025 بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتایی دێت. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە