رۆژی شەممە سەرجەم قوتابخانە و زانکۆکانی پارێزگای سنە دادەخرێن

05-12-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بە مەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ئەنفلەوەنزا و پەتای وەرزی، رۆژی شەممە سەرجەم قوتابخانە و زانکۆکانی پارێزگای سنە دادەخرێن و خوێندن دەکرێتە ئۆنڵاین.
 
ناوەندی کۆنترۆڵی قەیرانەکانی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاو کردووەتەوە، کە تێیدا هاتووە، بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایەی ماوەیەکە مەترسی خستووەتە سەر دانیشتووانی پارێزگاکە، رۆژی شەممە 6ـی کانوونی یەکەمی 2025، سەرجەم زانکۆکان، ناوەندەکانی خوێندن و قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان دادەخرێن.
 
هاوکات بەشی پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگاکەش رایگەیاندووە، خوێندنی قوتابییان لەو رۆژەدا بە شێوەی ئۆنڵاین دەبێ.
 
ماوەیەکە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتا، ڤایرۆس و جۆرێک لە ئەنفلەوەنزا بەتایبەتی لە پارێزگاکانی سنە و کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، ناوە ناوە قوتابخانەکان، زانکۆکان و بەشێک لە دامەزراوە حکومییەکان دادەخرێن.
 
بەگوتەی جەهانبەخش یوسفی، بەڕێوەبەری بەشی نەخۆشییە گوازراو و نەگوازراوەکانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی پارێزگای سنە، نیشانەکانی ئەو جۆرەی ئەنفلەوەنزا کە بڵاو بووەتەوە بریتین لە: کۆخەی بەردەوام، تا، تووندبوونی هەناسە، ئازاری سینگ، سکچوون. و هەندێک جار رشانەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەسەر تەختە رەشێک نووسراوە "کورد، کوردی، کوردستان". وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە دانراوە

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی: زازاکی لە مەترسیدایە

رەمزیە ئاڵپارسلان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی لە باکووری کوردستان هۆشدارییەکی تووند لەبارەی زمانی کوردی لەو پارچەیەی کوردستان دەدات و دەڵێ: "تاوەکو زمانی کوردی لە تورکیا و باکووری کوردستان نەچێتە نێو سیستمی پەروەردەوە، رزگاری نابێت."