رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی ئێران رایگەیاند، رێژەی پیسبوونی لە حەوت شاری گەورەی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گەیشتووەتە "ئاستی مەترسیدار" و بۆ هەموو خەڵک "ناتەندروستە".
رێکخراوی کەشناسیی ئێران رۆژی هەینی، 05-12-2025 راگەیێندراوێکی لەبارەی پیسیبوونی هەوا لە شارە گەورەکانی ئەو وڵاتە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "پیسبوونی هەوا لە تاران، کەرەج، ئیسفەهان، ئەهواز، تەورێز، ورمێ و مەشهەد گەیشتووەتە ئاستی مەترسیدار بۆ هەموو خەڵک. داواش لە خەڵک دەکات، رێکاری خۆپارێزی بگرنەبەر، بەتایبەت کەسانی بەساڵاچوو، نەخۆش، منداڵان و ژنانی دووگیان لە ماڵەوە نەچنە دەرەوە و چالاکی وەرزشییان نەبێت."
بەپێی راگەیێندراوەکە، پێشبینی دەکرێت پیسبوونی هەوا لەو شارانە و ژمارەیەک شاری دیکە تاوەکو یەکشەممە بەردەوام بێت.
کەشناسیی ئێران هۆکاری پیسبوونی هەوا لەو وڵاتە بۆ کۆنترۆڵنەکردنی بەکارهێنانی سووتەمەنی ناستاندارد بەتایبەت لە کارگە و کارخانەکان و یەکەکانی بەرهەمهێنان دەگێڕێتەوە و دەڵێت، "دەبێ بەکارهێنانی ئەو سووتەمەنییانە بەتایبەت لە شارە پیشەسازییەکان کۆنترۆڵ بکرێت و هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە شارە گەورەکان کەم بکرێتەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ