رووداو دیجیتاڵ
پەیامنێری رووداو لە راپەڕین دەڵێت، کەمێک پێش ئێستا چیای جاسووسان لە زنجیرە چیای قەندیل لە سنووری ناحیەی ژاراوەی سەر بە ئیدارەی راپەڕین بە درۆن بۆردوومان کرا.
ئەبوبەرکر ئیسماعیل، پەیامنێری رووداو لە راپەڕین گوتی بۆردوومانەکە دووری ئاوەدانی بووە و زیانی گیانیی نەبووە.
بەگوێرەی چەند گرتەڤیدیۆیەک کە بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نێردراون، لەدوای بۆردوومان، دووکەڵ لە لووتکەیەکی زنجیرە چیاکانی قەندیل بەرزدەبێتەوە.
هاوکات، چەند گرتە ڤیدیۆیەکی دیکە لە دۆڵی باڵەیانی سەر بە قەزای چۆمان لە سنووری پارێزگای هەولێر بۆ رووداو نێردراون کە تێیدا دەردەکەوێت گوندی وەسان بۆردوومان کراوە.
ڤیدیۆی کاتی بۆردوومانی سەنتەری گوندی وەسانی دۆڵی باڵەیانی ناحیەی قەسرێ لە سنووری پارێزگای هەولێر.
— Rudaw (@Rudawkurdish) January 6, 2024
هاونیشتمانییەک ڤیدیۆکەی بۆ رووداو ناردووە و دەڵێت، زیانی گیانی نەبووە. pic.twitter.com/sAe3CeWPeo
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ