100 دۆلار بە سەرووی 153 هەزار دینار دەفرۆشرێت

06-01-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەمڕۆ لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی 100 دۆلار بە 153 هەزار و 150 دینار دەفرۆشرێت.
 
رەوەز میرزا، خاوەنی نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە 06-01-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، 100 دۆلار بە 153 هەزار و 150 دینار دەفرۆشرێت.
 
لە هەولێر رۆژانی هەینی و شەممە پشووە و مامەڵەی فەرمی لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا ناکرێت.
 
نزیکەی دوو ساڵ نرخی دۆلار لەنێوان 148 هەزار بۆ 149 هەزار دیناردا بوو تاوەکو 11-12-2022 دۆلار 150 دیناری تێپەڕاند و لە ساڵی 2023ـدا چەند رۆژێک گەیشتە 175 دینار، دواتر وێڕای رێکارەکانی بانکی ناوەندی کە 100 دۆلاری کردە 132 هەزار دینار و رۆژانە زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار بەگوێرەی مەرجەکانی بەو نرخە دەفرۆشێت، بەڵام هێشتا بەهای دینار ناجێگیرە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە