پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تەقەکەرەکەی سنووری پیرمامی راگەیاند

06-01-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

 
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئەو کوڕەی دەستگیرکردووە کە بەهۆی دەستبەسەرکردنی باوکییەوە تەقەی کردبوو و دوو پۆلیسی بریندار کردبوون.
 
پۆلیسی هەولێر دەشڵێت، دوو ئەفسەرەکەی پۆلیس "بە سووکی" بریندار بوون.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، حەمید کاکەیی، قایمقامی قەزای پیرمام بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "تۆمەتبارێک لە پۆلیسی هەولێر فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە و لە فەرمانگەی کارتی نیشتمانیی بەستۆرە دەستبەسەر کراوە، بەڵام لەکاتی گواستنەوەیدا بۆ نێو ئۆتۆمبێلی پۆلیس، خزمێکی [دواتر دەرکەوت کوڕیەتی] تەقەی کردووە و دوو پۆلیس بریندار بوون".
 
لە روونکردنەوەکەی پۆلیسدا هاتووە، "دوای ئەوەی تۆمەتبارێک بە ناوی (ت. ر. ت) دەچێتە ناو فەرمانگەی کارتی نیشتمانی، کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو، بۆیە تیمەکانمان ئاگادار دەکرێنەوە و دەستبەجێ دەگەنە شوێنی مەبەست و تۆمەتبار دەستگیردەکەن. دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبار لە گۆڕەپانی بەردەم بنکەی پۆلیس، تۆمەتبارێکی دیکە بەناوی (ک. ت. ر) کە کوڕی تۆمەتباری سەرەوەیە، تەقە دەکات و لە ئەنجامدا دوو پۆلیس بە سووکی بریندار دەبن".
 
پۆلیسی هەولێر دەڵێت، "لە کاتی ئێستاشدا هەردوو تۆمەتبار دەستگیر کراون و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە