لە سێ مانگدا 8 هاونیشتمانی لە سنە بەهۆی گاز مردوون

دوێنێ کاژێر 09:53
ئارمان ئەیووب
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری پزیشکیی دادی پارێزگای سنە دەڵێت، لە سێ مانگەی پاییزی ئەم ساڵ، 8 هاونیشتمانی بەهۆی ژەهراویبوون بە گازەوە گیانیان لەدەستداوە.
 
بێهزاد غەزەنفەریپوور، ئەمڕۆ سێشەممە 6-1-2026، بە میدیای فەرمیی ئێرانی گوت، لە مانگی یەکەمی پاییز کەسێک لە سنە، لە مانگی دووەمی پاییز دوو کەس لە قوروە و کەسێک لە کامێران بەهۆی ژەهراویبوون بە گاز گیانیان لەدەستدا.
 
بە گوتەی غەزەنفەری، لە مانگی کۆتایی پاییزیش سێ کەس لە سنە و کەسێکیش لە قوروە بەهۆی ژەهراویبوون بە گاز، گیانیان لەدەستداوە.
 
بەڕێوەبەری پزیشکیی دادی پارێزگای سنە گوتیشی، پاییزی پار، حەوت کەس لە پارێزگاکە بەهۆی ژەهراویبوون بە گاز گیانیان لەدەستداوە. 
 
کۆمپانیای گازی سنە داوا لە خەڵک دەکات پابەندی رێنماییەکانی سەلامەتی بن، بەتایبەتی دڵنیابن لەوەی کە بۆریی دووکەڵی سۆپاکانیان نەگیرابێ.
 
ئەحمەد فێعلەگەری، بەڕیوەبەری گازی سنە مانگی رابردوو گوتی، زیاتر 80٪ـی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی خراپی دانانی بۆریی دووکەڵەی سۆپاکانەوەیە.
 
بە گوێرەی میدیای فەرمی، لە پارێزگای سنە 33 شار، هەزار و 660 گوند و 140 خانەباخ سوودمەندبوون لە گاز و رۆژانە کەڵکی لێوەردەگرن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە