پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە؛ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەیە

دوێنێ کاژێر 04:35
سیروان عەباس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆببنەوە.
 
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، رۆژی پێنجشەممە 8ی کانوونی دووەمی 2026، کاژێر 10:30ی بەیانی، شاندی دانوستاندنکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر کۆدەبنەوە.
 
رووداو زانیویەتی، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
 
شاندەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئەندامێتیی رێواز فایەق و دەرباز کۆسرەت، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانە. ئەمەش بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو.
 
شاندی پارتی دیموکراتی کوردستانیش بە سەرۆکایەتیی هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ئەندامێتیی پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و دڵشاد شەهاب، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندییە.
 
پارتی لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 39 کورسی و یەکێتییش 23 کورسیی بەدەستهێنا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو خوشکەکە

بکوژی دوو خوشکەکەی نسێبین دەستگیرکرا؛ "هاوژینی یەکێکیان بووە"

دوای لێکۆڵینەوەی چڕ لە رووداوی کوشتنی دوو ژن لە شارۆچکەی نسێبینی سەر بە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان، شەوی رابردوو (چوارشەممە، 7-1-2026) هێزە ئەمنییەکان تۆمەتبارێکیان بەناوی (م. ب.) دەستگیرکرد.