کوردستان
وەزیری بەرگری و سوپاسالاری تورکیا لەلایەن وەزیری پێشمەرگە و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازیان لێکرا.
رووداو دیجیتاڵ
یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی و مەتین گوراک، سوپاسالاری تورکیا، بە سەردانێک لە هەولێرن.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی ئەمڕۆ سێشەممەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازیان لێکرا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، وەزیری بەرگریی تورکیا بە یاوەری سوپاسالاری وڵاتەکەی، گەیشتنە بەغدای پایتەختی عێراق و ئێوارەش گەیشتنە هەولێر.
ئەم سەردانەی وەزیری بەرگری و سوپاسالاری تورکیا لەکاتێکدایە، ئۆپەراسیۆن و بۆردوومانەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بە بیانووی بوونی پەکەکە بەردەوامن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، بابەتی سەرەکیی گفتوگۆکانی شاندەکەی تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و هەرێمی کوردستان، بابەتی پرسی سنوور و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە. هەریەک لە عێراق و هەرێمی کوردستانیش دەیانەوێت جەخت بکەنەوە لەوەی "لە هێرشەکانی تورکیا چەند جاریک خەڵکی مەدەنی بوونەتە قوربانی".
زانیاری لەبارەی یەشار گولەر
18-9-1954 لە ئەردەخانی باکووری کوردستان لەدایکبووە
دەرچووی ئەکادیمیای جەنگە
1984 لە سلۆپی فەرماندەی فەیلەقی هێزی نێوخۆ بووە
1986 لە بۆسنە و هێرسک فەرماندەی لیوای کۆماندۆی ناتۆ بوو
2001 بووە فەرماندەی هێزەکانی وشکانیی تورکیا
لە رووداوەکانی رۆبۆسکی-دا فەرماندەی هەواڵگریی سەربازی بوو
2013 بە پلەی فەریق لە سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپا دەستبەکار بوو
دوای هەوڵی کودەتا سەربازییەکەی 2016 کرایە سوپاسالار
رۆژی 3-6-2023 بە بڕیاری سەرۆککۆماری تورکیا کرایە وەزیری بەرگری
خێزاندارە و باوکی منداڵێکە
زمانی تورکی و ئینگلیزی دەزانێت

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ