پۆلیس: ئەو ژنەی لە کەرکووک کوژرا، هاوژینەکەی تەقەی لێکردبوو نەک منداڵەکەی

06-02-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پۆلیسی کەرکووک دەڵێت، ئەو ژنەی لە گەڕەکی کوردستانی شارەکە کوژرا، بە دەستی هاوژینەکەی تەقەی لێکراوە، نەک منداڵەکەی.
 
رۆژی 29-1-2024 وا بڵاوکرایەوە، منداڵێکی حەوت ساڵان لە کەرکووک، لەکاتی یاریکردن بە دەمانچەکەی باوکی، گولـلەیەک دەنێت بە دایکیەوە و بە سەختی برینداری دەکات.
 
دوای هەفتەیەک لە رووداوەکە، ئەمشەوی سێشەممە، عامر نوری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە رووداوی راگەیاند، رووداوەکە وا دەرنەچووە، دادوەر بڕوای بە کەیسەکە نەبوو و داوای زانیاری زیاتری کرد، بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێنا و ئەمڕۆ هاوژینی ژنەکە وەکو گومانلێکراو دەستگیرکرا.
 
عامر نوری گوتیشی، "هاوژینی ئەو ژنە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە کە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە تەقەی لە هاوژینەکەی کردووە و تاوانەکەشی خستووەتە سەر منداڵە حەوت ساڵانەکەی".
 
بەگوێرەی پۆلیس، ژنەکە ناوی (ر، م، ح)، دوای بەسەربردنی هەفتەیەک لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
 
رۆژی 29ی مانگی رابردوو، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە رووداوی راگەیاندبوو، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، "ئەو منداڵە حەوت ساڵانە، یاریی بە دەمانچەکەی باوکی کردووە و لەکاتی یاریکردن گولـلەیەکی بە دایکیەوە ناوە و دایکی دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە".
 
رووداوەکە لەکاتی نانخواردنی ئێوارە بوو، پاش رووداوەکە پۆلیس دەستی بەسەر دەمانچەکەدا گرتبوو.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە