رووداو دیجیتاڵ
10 رۆژە 15 کامێرای تیژڕۆیی لە سەنتەری هەولێر بەشێوەی ئەزموونی کاردەکەن. لە سبەی شەوەوە سەرپێچی تۆماردەکەن.
بەگوێرەی راگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر، سبەی هەینی 7ـی شوباتی 2025، لەدوای کاژێر 12:00ـی شەوەوە، 15 کامێرای تیژڕۆیی لەنێو سەنتەری شارەکە سەرپێچی تۆمار دەکەن.
رۆژی 28-01-2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، "لەدوای کاژێر 12:00ـی ئەمشەوەوە 15 کامێرای تیژڕۆیی بەشێوەی ئەزموونی دەکەونەکار بۆ ماوەی 10 رۆژ، لە 07-02-2025 لەدوای کاژێر 12:00ـی شەو، سەرپێچی تۆمار دەکەن."
ئەو شوێنانەی کامێراکانی لێ دانراون:
چوارڕێیانی ئیسکان
چوارڕێیانی باز
چوارڕێیانی زەیتونە
چوارڕێیانی خانزادی سۆران
چوارڕێیانی سێتاقان
چوارڕێیانی رزگاری
چوارڕێیانی نەورۆز
چوارڕێیانی گوڵان
چوارڕێیانی شێخی چۆڵی
چوارڕێیانی جیهان
چوارڕێیانی سەربەستی
چوارڕێیانی مامۆستا سەعد
سووڕانەوەی 40مەتری پێش شیرینیی عەشتار
سووڕانەوەی 40 مەتری پێش مزگەوتی جەودەت ئەسعەدی
ئەو کامێرانە سێ جۆر سەرپێچی تۆمار دەکەن:
1. نەوەستان لە گلۆپی سووری ترافیک لایت
2. لێخوڕین بە خێرایی زیاتر لەو خێراییەی کە رێگەی پێدراوە بۆ تێپەڕین لە ترافیک لایت لەو کاتەی گڵۆپی ترافیک لایت سەوزە
3. زیاتر هاتەنەپێش و تێپەڕاندنی هێڵی پەڕینەوەی پیادە لەو کاتەی گڵۆپی ترافیک لایت سوورە.
هاتووچۆی هەولێر داوا لە شۆفێران دەکات پابەند بن بە رێنماییەکان بۆ ئەوەی دووربن لە پێبژاردن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ