رووداو دیجیتاڵ
شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ لە دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵيى خۆيان به دياريكردنى واده‌ى هه‌ڵبژاردنی پەرلەمان له‌لايه‌ن سه‌رۆكى هەرێمی كوردستانه‌وه ده‌ربڕى و پشتیوانیی رێکخراوەکەشیان بۆ سەرخستنی هەڵبژاردنەکە دووپاتکردەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه، 6-3-2024) فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان پيشوازى له شاندێكى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد." شاندەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان پێکهاتبوون له "كڵاوديۆ كۆردۆن، ياريده‌ده‌رى نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق بۆ كاروبارى سياسى و يارمه‌تيى هه‌ڵبژاردن هەروەها كريستين مووسا، ياريده‌ده‌رى تايبه‌تى نوێنه‌رى سكرتێرى گشتى له عێراق."
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ژماره‌يه‌ك له راوێژكارانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، ده‌رباره‌ى رێکار و ئاماده‌كارييه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان بيروڕايان گۆڕییەوە.

به‌پێى فه‌رمانى هه‌رێميى نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رۆژى 10ـی حوزه‌يرانى داهاتوو، بکرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هەروەها هاتووە "شاندى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، خۆشحاڵيى خۆيان به دياريكردنى واده‌ى هه‌ڵبژاردن له‌لايه‌ن سه‌رۆكى هەرێمی كوردستانه‌وه ده‌ربڕى و هه‌موو يارمه‌تى و پشتيوانييه‌كيان بۆ سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن و هه‌ر هه‌ماهه‌نگييه‌كى پێويست له‌گه‌ڵ كۆمسيۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژدنه‌كان و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه."

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ