سەرۆکی حکومەت و باڵیۆزی نەمسا باسی هەڵبژاردنی عێراق دەکەن

06-03-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نەمسا لە عێراق کرد و تاوتوێی "گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و بە تایبەتی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لە عێراق" کرد.

رۆژی پێنجشەممە، 6ـی ئاداری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئەندریا ناسی، باڵیۆزی نەمسا لە عێراق کۆبوونەوە.
 
بە گوێرەی راگەیێندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە. 
 
"دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و بە تایبەتی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لە عێراق" تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی نەمسا لە عێراق بوون.
 
لە راگەیێندراوەکەی حکومەت دا هاتووە: "باڵیۆزی نەمسا سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد بۆ هاوکاری و هاوئاهەنگیکردنی حکومەتی هەرێم [ـی کوردستان] لەگەڵ باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە