شاری مهاباد بە چڕی بۆردوومان کرا

06-03-2026
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر پێگە سەربازی و ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری مهاباد دەستپێکراوە و چەندین بنکەی پۆلیس لە شارەکە کراونەتە ئامانج.
 
لە شەوی پێنجشەممەوە، هێرشێکی چڕ بۆ سەر شوێنە ئەمنییەکان و ناوەندە حکومییەکانی شاری مهاباد دەستیپێکردووە و تاوەکو ئەمڕۆ بەردەوامە.
 
بە پێی ئەو زانیارییانەی بۆ رووداو پشتڕاست کراونەتەوە، بنکەیەکی پۆلیس لە شەقامی تاڵەقانیی شاری مهاباد کراوەتە ئامانج. هەروەها بارەگای یەکەی فریاکەوتنی پۆلیسی مهابادیش بۆردوومان کراوە.
 
ئەمڕۆ هەینی، 6ی ئاداری 2026، بنکەی 11ی پۆلیس لە ناوەندی شاری مهاباد کە دەکەوێتە نێوان فوڵکەی مەلاجامی و چواڕێیانی مەیدانی ئارد، هێرشی کرایە سەر.
 
هەروەها ناوەندی سەرەکیی کۆمەلەی مانگی سووری مهابادیش بەر بۆردوومانەکە کەوتووە.
 
مانگی سووری ئێران ئەمڕۆ لە راگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە، بەهۆی بۆردوومانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە، باڵەخانەی مانگی سووری شاری مهاباد زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و بەشێکی باڵەخانەکەش بە تەواوی خاپووربووە.
 
مانگی سووری ئێران هەروەها دەڵێت، کارمەندێکی مانگی سووری مهاباد لە بۆردوومانەکەدا بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەنم

لە هەولێر و دهۆک پارەی گەنمی جووتیاران دابەشکراوە؛ لە سلێمانی کەی دابەشدەکرێت؟

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان راگەیاند، دابەشکردنی پارەی گەنمی جووتیاران لە هەولێر و دهۆک دەستی پێکردووە، بەڵام لە سلێمانی بەهۆی رێکارە کارگێرییەکانەوە دواکەوتووە؛ راشیگەیاند، هێشتا 195 ملیار دیناری جووتیاران لای بەغدا ماوە.