شارەوانیی هەولێر 100 هەزار گوڵ دەچێنێت

06-04-2020
شکار ئەحمەد
نیشانەکردن هەولێر شارەوانیی هەولێر
A+ A-
رووداو - هەولێر

 

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر هەڵمەتێکی چاندنی گوڵی دەستپێکردووە، سه‌رۆكی شارەوانی هەولێریش دەڵێت گوڵەکان بەرهەمی نەمامگەی نموونەیی هەولێرن و هەڵمەتەکەش بەردەوام دەبێت.
 
ئەندازیار عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بە (تۆڕی میدیایی روودا)ی راگەیاند: "ئەمڕۆ هەزاران گوڵمان لەنێو شاری هەولێر چاند، ئەم هەڵمەتەش بەردەوام دەبێت و 100 هەزار گوڵ لە سەنتەری شاری هەولێر دەچێنین، دەمانەوێت لەو رێگەیەوە لەم دۆخە نەخوازراوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دڵتەنگی هاونیشتمانیان پێیان بڵێین ژیان بەردەوامە و شەقام و باخچەکان بە گوڵ دەڕازێنینەوە".
 
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر گوتیشی: "گوڵه‌كان خۆماڵین و بە‌رھە‌می نە‌مامگە‌ی نموونە‌یی سە‌ر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئە‌ندازە‌یی پارك و باخچە‌كانن".
 
سەرەڕای قەدەخەی هاتووچۆ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام شارەوانییەکان لە کارەکانیان بەردەوامن. عەبدولواحید ئەحمەد دەڵێت: "لەپاڵ ئەم هەڵمەتی نەمامچاندنە، تیمەکانی شارەوانیی هەولێر بەردەوامن لە کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاك، چاككردنە‌وە‌ی چاڵی شەقامەکان، لادانی زێدەڕۆیی، رشاندنی دژە ڤایرۆس و چالاکییەکانی دیکەش".
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. ئەشواق جاف، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان

د. ئەشواق جاف: تێبینیمان لەسەر ئەو وەزارەتانە هەیە یەکێتی داوای کردووە

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، سبەی کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لەنێوان سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی دەکرێت وەک تەواوکەری کۆبوونەوەی هەفتەی پێشوو، لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەبارەی بەربژێری هاوبەشی پۆستی سەرۆککۆمار دەکرێت.