هاوپەیمانیی عەزم سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی دەکات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هاوپەیمانیی عەزم بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد کە کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای دهۆک و رایگەیاند، ئەمە "پێشێلکارییەکی مەترسیدارە" و هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیریی وڵات دەکات.
 
لە راگەیێندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی هاوپەیمانیی عەزمدا کە ئەمڕۆ شەممە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە، "ئەم هێرشە دەبێتە هۆی تێکدانی هەوڵەکانی هێورکردنەوە و پاراستنی ئاشتیی ناوخۆیی عێراق."
 
هاوپەیمانییەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە بەپەلە وردەکارییەکانی رووداوەکە ئاشکرا بکرێن و ئەو لایەنانەی لە پشت هێرشەکەوەن بەپێی یاسا سزا بدرێن. هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی بەهێزکردنی هاوئاهەنگی لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە "بۆ دڵنیابوون لە دووبارەنەبوونەوەی ئەم جۆرە کارانە و پاراستنی دامەزراوەکان و گیانی هاووڵاتییان."
 
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاوپەیمانیی عەزم هۆشداری دەدات لە هەر هەوڵێک بۆ پەلکێشکردنی عێراق بۆ نێو ململانێ هەرێمییەکان و داوا دەکات بەرەی ناوخۆیی وڵات تووندوتۆڵ بکرێت.
 
هاوپەیمانییەکە جەختی کردووەتەوە کە دەبێت زمانی گفتوگۆ و هێورکردنەوە لەپێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و سەقامگیریی عێراقدا زاڵ بێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەرشەد ساڵحی و ئوسامە نوجێفی

ئوسامە نوجێفی و ئەرشەد ساڵحی: هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی "پەرەسەندنێکی مەترسیدارە"

کاردانەوەی سەرکردە و لایەنە سیاسییەکانی دیکەی عێراق بەرامبەر هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک بەردەوامە. ئوسامە نوجێفی و ئەرشەد ساڵحی بە تووندی سەرکۆنەی هێرشەکە دەکەن و بە "پێشهاتێکی مەترسیدار" لە قەڵەمی دەدەن