دروستکردنی زەیتی زەیتوون لە پەرستگەی لالش دەستیپێکرد

06-04-2022
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دروستکردنی زەیتی زەیتوون لە پەرستگەی لالش بە رێگەی کۆن دەستیپێکرد، کە بۆ داگیرساندنی چراکانی پەرستگەکە بەکاردەھێندرێت.
 
لوقمان سلێمان، بەرپرسی راگەیاندنی پەرستگەی لالش بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەمڕۆ خلمەتی (مەحسەر) دروستکردنی زەیتی زەیتوونی لە پەرستگەی لالش دەستپێکرد".
 
بەرپرسی راگەیاندنی پەرستگەی لالش ئاماژەی بەوەش کرد، "دروستکردنی زەیتی زەیتوون بۆ داگیرساندنی چراکانی لالش بەکاردەھێندرێت".
 
رۆژانە 365 چرا لە پەرستگەکە دادەگیرسێنرێت و زەیتی زەیتوونی سرووشتی بۆ داگیرساندنیان بەکاردەھێندرێت.
 
ھەموو ساڵێک لە سەرەتای مانگی نیسان و پێش چەژنی چوارشەممەی سەریساڵ رێوڕەسمی خلمەتی مەحسەر لە پەرستگەی لالش بەڕێوەدەچێت، ئەمساڵ نزیکە 400 ژن و پیاو بەشدارییان کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.