رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان و شارەزایەکی بواری کەشناسی پێشبینی دەکەن سبەی شەممە باران لە بەشێکی باشووری کوردستان ببارێ؛ باران لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت.
سیروان ساڵح، شارەزای کەشناسی، رۆژی هەینی، 15ی ئایاری 2026، بە رووداوی راگەیاند: "سبەی شەممە تاوەباران دەبێت، بەڵام وەک ئەمڕۆ نابێت. بارانەکە بە شێوەی کورتخایەن و بە بڕی جیاواز دەبێت، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان ."
ئەو شارەزایەی کەشناسی راشیگەیاند، لە سنووری گەرمیان زۆربەی کات کەشوهەوا جێگیر دەبێت، تەنیا ئەگەری تۆزبارێنێکی لاواز هەیە.
سەبارەت بە هەورەبرووسکە، سیروان ساڵح گوتی: "هەورەبرووسکە لە هەندێ شوێن بە شێوەی کورتخایەن دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان تاوەکو دوو رۆژی دیکەش دەبێت."
کەشناسی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "سبەی تۆزێکی سووک لە کەشدا دەبێت، هەروەها لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئەگەری بارانبارین هەیە کە هەندێک کات بە شێوەی تاوەباران دەبێت و هەورەبروسکەش دەبێت."
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ پلەی گەرما دوو بۆ سێ پلەی سیلیزی دادەبەزێ و بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر: 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 26 پلەی سیلیزی
دهۆک: 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 30 پلەی سیلیزی
پیرمام: 25 پلەی سیلیزی
سۆران: 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 29 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 35 پلەی سیلیزی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ