رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و سوودانی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، جه‌ختیان له پابه‌ندیی حكومه‌تی عێراق کرده‌وه بۆ پێشكێشكردنی خزمه‌تگوزاری و به‌پیره‌وه‌چوونی داواكاریی هاووڵاتییان له هه‌موو عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه.
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەغدا کرا. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تێڕوانینی هاوبه‌ش بۆ ته‌واوی پرس و بابه‌ته نیشتمانییه‌كان و جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكومه‌تی فیدراڵیی عێراق له هه‌موو بواره‌كاندا خرایه به‌ر باس."
نێچیرڤان بارزانی، ئەمڕۆ بۆ دیدار لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی عێراق و کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، گەیشتە بەغدا، بڕیارە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و چەند دۆسییەیەکی دیکە لەگەڵ بەرپرسانی عێراقدا بکات.
هەر ئەمشەو هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت "هاوپەیمانی پێکهێنەری حکومەتی عێراق" لە بەغدا بە ئامادەبوونی زۆرینەی کەسانی یەکەمی هێزە سیاسییە پێکهێنەرەکانی کۆدەبنەوە، کۆبوونەوەکەش بە "گرنگ" ناودەبرێت.
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هاتووە، "لە کۆبوونەوەکەدا داکۆکی له گرنگیی پشتگیریی ته‌واوی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق له هه‌نگاوه‌كانی چاكسازیی حكومه‌تی فیدراڵ كرایه‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشبردنی گه‌شه‌پێدانی ته‌واو له وڵات و تێپه‌ڕاندنی كێشه و به‌ربه‌سته‌کانی به‌رده‌می له بواری كارگیڕی و جێبه‌جێكاریدا."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ