لە سلێمانی دەست بەسەر زیاتر لە یەک تۆن گۆشتی ماوەبەسەرچوو و قاچاخدا گیرا

06-04-2024
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر گۆشتی هیندی، بەرازیلی و ماوەبەسەرچوودا گیرا. ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، "گۆشتەکە شیاوی بەکارهێنان نییە و بە شێوەی قاچاخ هێنراوەتە هەرێمی کوردستان."
 
شەوی هەیینی 05-04-2024، لە گەڕەکێکی شاری سلێمانی لە ژێرزەوینی ماڵێکدا لەلایەن ئاسایش و لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی شارەکەوە دەست بەسەر زیاتر لە یەک تۆن گۆشتی ماوەبەسەرچوو و قاچاخدا گیرا کە بەگوتەی نزار جەزا، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو، گۆشتەکە لە جۆرەکانی گۆشتی سوور و مریشک بووە.
 
عەقید فەوزی ساڵح، لێپرسراوی بەشی ئابووری لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی بە رووداوی گوت، "بەشێکی گۆشتەکە بەرازیلی و هیندییە کە شیاوی بەکارهێنان نییە و بە شێوەی قاچاخ هێنراوەتە هەرێمی کوردستان"؛ گوتیشی، ''ئێمە بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ سەرپێچیکاران دەکەین."
 
بە گوتەی فەوزی ساڵح، تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک پەیوەندیدار بەو دۆسیە دەستگیرنەکراوە، ''بەڵام خاوەنی شوێنەکە و خاوەنی گۆشتەکە هەردووکیان تاوانبارن و رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر."
 
وەک پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو ئاماژەی دا، هەر لە شوێنەکەدا دەست بەسەر ئامێری تایبەت بە دروستکردنی قیمەدا گیراوە.
 
گۆشتەکە بۆ لەنێوبردنی بە شێوەی زانستی، لەلایەن لیژنەی باڵای قایمقامییەتی سلێمانییەوە بۆ ڤێتێرنەریی شارەکە گوێزراوەتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.