رووداو دیجیتاڵ
کەمێک لەمەوبەر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە بەغدا.
بە گوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له میانی سه‌ردانه‌که‌یدا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ له‌تیف ره‌شید سه‌رۆککۆمار و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق کۆده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا ده‌کات.
له دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رکرده و به‌رپرسانی باڵای عێراق، نێچیرڤان بارزانی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا و دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و چه‌ند پرسێکی دیکه، تاوتوێ ده‌کات.
دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رۆژی 04-04-2024 بە رووداوی گوت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر مەلەفی بودجە و مووچە، نەوت و هەناردەکردنەوەی، هاوکات پەیوەندییەکی تەندروست و باش لەنێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق دەکات.
بەپێی زانیارییەکان، هۆکارێکی دیکەی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ جەختکردنەوەیە لە خاڵەکانی رێککەوتنی نێوان لایەنەکانی پێکهێنەری حکومەتی عێراق.
لەو بارەیەوە، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، "نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا جەخت دەکاتەوە لەسەر جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێککەوتنی لایەنەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، کە حکومەتی لەسەر دامەزراوە و بەڵێنی جێبەجێکردنیان دراوە، بەڵام لە راستیدا جێبەجێ نەکران".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ